ویلیان لەسەر یانەی بەرشەلۆنە چی دەڵێت؟

وەرزش

19/11/2020‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەواڵی پێگەكانی تایبەت بەتۆپی پێ باس لەوەدەكەن، ئەگەر هەیە ویلیانی ئەستێرەی بەرازیلی، یاریزانی پێشوی یانەی چێڵسی‌و ئێستای یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی، گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بكات.

لەلێدوانێكدا كە ڕۆژنامەی سپۆرت كەتەلۆنیا گواستویەتییەوە، ویلیان دەڵێت:"ئەوەی كە دەوترێت تەنها قسەو باسە، تائێستا هیچ داوایەكی فەرمی لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە نەكراوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەنێوان من‌و یانەكە".

ئەستێرە بەرازیلییەكە وتی:"زۆرباسی بەرشەلۆنە كراوە، بەڵام من ئامادەنیم گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەك ئەنجامبدەم ئەگەر نەزانم ئامانجی لەگرێبەستەكە چییە یاخود چی چاوەڕوانییەكیان لەمن هەیەو دەیانەوێ من چییان بۆ بكەم".

هەروەها وتی:"یانەی ئەرسیناڵ تاكە یانەیە كە هەلی ئەوەی پێبەخشیوم بگەم بەئاواتەكانم، یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی یەكێكە لەنادیە گەورەكانی جیهان".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ