ئه‌مریكا كاروانێكى گه‌وره‌ى هاوكارى سه‌ربازیی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ڕۆژئاواى كوردستان

کوردستان

19/11/2020‌ 2086 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئه‌مریكا كاروانێك هاوكارى سه‌ربازى له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ڕۆژئاواى كوردستان.

میدیاكانى سوریا بڵاویانكردۆته‌وه‌، به‌فه‌رمانى پنتاگۆن، كاروانێك هاوكارى سه‌ربازیی له‌هه‌رێمى كوردستان‌و به‌ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى (وه‌لید)ه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ ڕۆژئاواى كوردستان.

ئه‌و هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌ پێكهاتوه‌ له‌ 25 بارهه‌ڵگرو ئۆتۆمبێل‌و ژماره‌یه‌ك تانكه‌رو كه‌ره‌سته‌ى لۆجستى‌و وزه‌ى فڕۆكه‌و زرێپۆش‌و سه‌رجه‌میان ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ناوچه‌ى ڕمێلانى سه‌ر به‌قامیشلۆ.