شارپرێس:
هه‌واڵگریی پاكستان‌و ئه‌فغانستان باس له‌مردنى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى قاعیده ده‌كات له‌خاكى ئه‌فغانستاندا.
ڕۆژنامەی (عەرەب نیوز)ی پاکستانی به‌پشتبه‌ستن به‌هه‌واڵگرى هه‌ردوو وڵاتى پاكستان‌و ئه‌فغانستان بڵاویكردۆته‌وه، "زەواهیری مردوە، بەڵام هەندێکی دیکەیان دەڵێن کوژراوە، بەبێئەوەی ناوی خۆیان ئاشکرابکەن".
ئه‌یمه‌ن زەواهیری تەمەن 69 ساڵ لەنامەیەکی تۆمارکراوی ڤیدیۆییدا ئەمساڵ لەساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری ئەمریکادا، دەرکەوت.
پێشتریش نەتەوەیەکگرتوەکان، لەڕاپۆرتێکی خۆیدا لەحوزەیرانی ڕابردوو، لەبارەی چالاکیی گروپە تیرۆریستییەکان باسى له‌وه‌كردبوو، قاعیدە بەنهێنی لە12 ناوچەی ئەفغانستان جموجوڵی هەبوەو زەواهیری سەرکردەشی لەئەفغانستان دەژی.
ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی هەفتەی پێشوو ئاشکرایکرد، "ئەبو محەممەد میسری مانگی ئابی ڕابردوو لەئێران لەسەر دەستی سیخوڕانی ئیسرائیلی‌و بەفەرمانی ئەمریکا کوژراوە، ئەمە جیالەوەی کە بەگوێره‌ى سەرچاوە ئەمریکییەکان، لەتشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هێزەکانی ئەفغانستان توانیویانە (ئەبو موحسین میسری) یەکێک لەدیارترین سەرکردەکانی قاعیدە بکوژن".