ئۆتۆمبێلە چینییەكە تەحەدای كیا ئۆپتیما دەكات

هەمەڕەنگ

21/11/2020‌ 554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریكارانی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی جاك لەمۆسكۆ ئاماژەیان بەوەكردوە، كۆمپانیاكە ئۆتۆمبێلی J7ی نوێ كردوەتەوە كە دەتوانێت ڕكابەری ئۆتۆمبێلی كیا ئۆپتیما بكات.

ئۆتۆمبێلەكە شێوەیەكی سەرنجڕاكێشی هەیەو لەئۆتۆمبێلی جاگوار دەچێت، درێژییەكە 477 سانتیممەترو پانییەكەی 182 سانتیممەترو بەرزییەكەی 176 سانتیممەترە.

كوشنەكان لەجلدی تایبەت دروستكراون‌و سەرنشینان ئاسودە دەكات، لەناوەوە شاشەیەك بەقەبارەی 12.3 ئینج هەیە كە بەلەمس كاردەكات‌و پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیای لەسەرە.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی پەڕەشوتی هەواییە كە دەتوانێت لەكاتی پێكداداندا سەرجەم سەرنشینان بپارێزێت، هەروەها سەقفێكی پانۆرامی هەیەو هەستیاری كامێرای نێوان بەربەستەكانی هەیە.

هەروەها ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی نەهێشتنی هەڵمی ئاوێنەو جامەكانی لەزستاندا هەیە، خاوەنی تایبەتمەندی ساردی‌و گەرمی‌و جوڵەی كارەبایی كوشنەكانە.

جۆرە ڕوسییەكەی ئەم ئۆتۆمبێلە، بزوێنەرێكی چوار پستۆنی بەفراوانی 1.5 لیترو كێشی 149 ئەسپى هەیەو خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 6 گێڕە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ