شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا فڕۆكه‌ی B52ـی گه‌ڕانده‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن.
له‌دوای ئاشكرابوونی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بژارده‌ی هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی ئێران، ئه‌مریكا له‌هه‌نگاوێكی نوێكدا فڕۆكه‌ی B52ـی گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌دیاریكراویش بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی خۆی له قه‌ته‌ر.
چاودێرانی په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و ئێران پێیانوایه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، په‌یامی ئه‌مریكایه بۆ ئه‌گه‌ری دروستبوونی جه‌نگ دژی ئێران، له‌م دوو مانگه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ كه ماوه، به‌رله‌وه‌ی جۆ بایدن، كاندیدی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌ستبێت.
به‌ڵام به‌شێكی دیكه له شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌دوورده‌زانن و پێیانوایه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆگه‌یه ته‌نیا جه‌نگی ده‌روونی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ ئێران.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی B52 بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت "بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی دوژمنایه‌تییه دژی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان".
فڕۆكه‌ی B52 چییه؟
ئه‌م فڕۆكه‌یه و موشه‌كه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌ووه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ململانێیه‌كی تونددا بوون، ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌توانایدا 35 تۆن بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵبگرێت.
له‌كاتی جه‌نگی ڤێتنام و پاشان جه‌نگی كوه‌یت له ساڵی 1991 ئه‌و فڕۆكه‌یه ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ لێدان له‌ئامانجه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته، شێوه‌ی بۆردوومانكردنی B52 به شێوه‌ی "مافوور"ی ناسراوه واتا وه‌ك مافوور بۆمبه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا ئه‌مریكا دژی چه‌كدارانی داعش له‌سوریا ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به‌كارهێنا.
فڕۆكه‌كه له‌توانایدا هه‌ڵگری موشه‌كی له‌یزه‌ریی بێت، له‌وه‌ش گرنگتر ده‌توانێت موشه‌كی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت و له‌دووریی سه‌دان كیلۆمه‌تره‌وه بیته‌قێنێت.
له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌ت هه‌یه بۆ پاراستنی تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ی له‌دوای هێرشی ئه‌تۆمیی و ئه‌و تیشكه زیانبه‌خشه‌ی له ئه‌نجامی ته‌قینی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه دروستده‌بێت.
له‌نێو B52 زۆرترین تیمی هونه‌ری و ته‌كنیكی جگه له فڕۆكه‌وان ده‌بیندرێت، واتا ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی یه‌كێك یاخود دوو فڕۆكه‌وانی پێویست بێت، B52 جگه له‌فڕۆكه‌وان تیمێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا گه‌شت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ردوو نه‌وه‌ی كۆن و نوێی ته‌كنه‌لۆژیا له فڕۆكه‌كه‌دا به‌رده‌سته.
جه‌نه‌ڕاڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداریده‌دات ئێران له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له‌و وڵاته له‌چه‌ند هه‌فته‌ی كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ ئاسانه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی پێشووتر ڕابردوو تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پنتاگۆن كۆبوه‌وه و بژارده‌ی لێدان له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز، كه گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه، خستوه‌ته‌به‌رده‌ست ئیداره‌كه‌ی، به‌ڵام به‌رپرسانی پنتاگۆن تره‌مپیان له‌و بیرۆكه‌یه پاشگه‌زكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی.
نه‌ته‌نز گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه، ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌وه‌ی تاران چالاكیه ئه‌تۆمییه‌كانی له‌و وێستگه‌یه زیاد كردووه، له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ لێدانی سه‌ربازیی له ئێران ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربوون وتویانه، هه‌رجۆره هێرشێكی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمییه یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، په‌لده‌كێشێت بۆ شه‌ڕێكی درێژتری نێوان هه‌ردوو وڵات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ژەنەراڵ میلی داوایان له‌تره‌مپ كردووه خۆی به‌دوربگرێت له به‌كارهێنانی بژارده‌ی هێرشی موشه‌كی بۆ‌نێو قوڵایی خاكی ئێران.