شارپرێس:
له‌ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان، له‌سلێمانى پیاوێك هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌رو خه‌سوى‌و به‌چه‌قۆ برینداریان ده‌كات، پۆلیسى شاره‌كه‌ش ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگارى سلێمانی له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "پیاوێک لەناوچەی تاسڵوجە چوەتەسەر ماڵی خەزوری‌و دوو چەقۆی لەخەسوی داوە، دواتریش دوو چەقۆی دیکەی لەهاوسەرەکەی داوەو هه‌ڵاتوه".
وته‌بێژى پۆلیسى شاره‌كه ئەوەشیخستەڕوو، "دوای ڕوداوەکە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوەو ھۆکاری ڕوداوەکەش بۆ کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە".
به‌وته‌ى وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى، "لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە ده‌ستى پێكردوه‌و بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاساییش تۆمەتبارەکە ڕوبەڕوی دادگا کراوەتەوە".
ڕوداوه‌كه‌ش له‌كاتێكدایه له‌جیهان‌و له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش چالاكى جۆراوجۆر له‌ڕۆژى جیهانى توندوتیژى دژى ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ره.