شارپرێس:
سێ په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ پڕۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان به‌فه‌رمى ڕادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێك كه واژۆى هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران (د.ڕێبوار کەریم، د.غالب محه‌مه‌دو سەرکەوت شەمسەدین)ى له‌سه‌ره‌و وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، "بەنوێنەرایەتی ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان لەسەر پڕۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران کردوە، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی پڕۆژەكه لەگەڵ سەرۆک‌و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوینەوە".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، "بەفەرمی پڕۆژەکە ڕادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی د. هەیسەم جبوری‌و ئەندامانی لیژنەكه كراوه كه پێكهاتون له‌هەریەک لە(ئەحمەد حاجی ڕەشید، هۆشیار عەبدوڵڵا، د. جەمال کۆچەر) بۆ ئه‌وه‌ى ڕێکارە یاساییەکانی تەواو بکرێت".
له‌كۆتاییشدا ته‌ئكیدیانكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، هەوڵەکانمان بۆ چارەسەر کردنی پرسی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە بەردەوامدەبێت.