شارپرێس:
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی زانیاریه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى 50 ساڵه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم‌و توركیا و بێئاگایی حزبه‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات، هاوكات هه‌ڵوێستى یه‌كێتی سه‌باره‌ت به "مافیاگه‌رایی له‌خاڵه سنوریه‌كان"و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ره‌كانى شه‌ڕى ناوخؤ له‌نێوان پارتى‌و په‌كه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
له‌كؤبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن‌و ڕؤژنامه‌نوسان كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوه، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگى له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى 50 ساڵى توركیا‌و حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكراكردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌و كؤبوونه‌وه‌یه‌دا له‌باره‌ى پرسى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى هه‌رێم‌و توركیا‌و ئاگاداریی یه‌كێتیی، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی وتویه‌تى: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیی ئاگادارى ورده‌كاریی‌و ناوه‌ڕۆكى ڕێكه‌وتنى 50 ساڵى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم‌و توركیا نییه".
هه‌روه‌ك شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، له‌و كؤبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به"كارى قاچاخچێتى‌و مافیاگه‌رایی له‌سنورى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى" كردوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش وتویه‌تى: "به‌وردى ئاگادارین‌و ده‌زانین كێن ئه‌وانه‌ى ئه‌وكارانه ده‌كه‌ن، به‌مزوانه ئیجرائاتى زؤر توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
هاوكات هه‌ڵوێستى یه‌كێتیشى له‌باره‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى شه‌ڕى ناوخۆوه خستووه‌ته‌ڕوو ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، "یه‌كێتیی به‌ڵێ بۆ شه‌ڕى ناوخؤ ناكات‌و ناشبێته به‌شێك، به‌پێچه‌وانه‌وه دژى شه‌ڕى براكوژین، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌رى ئه‌و جه‌نگه له‌نێوان پارتى‌و په‌كه‌كه‌دا، ئه‌مه هه‌ڵوێستى ڕه‌سمى یه‌كێتیه".