شارپرێس:
"كاره‌با بۆ كه‌مده‌بێته‌وه" ئه‌مه ناونیشانى سه‌رنجێكى جێگری سەرۆکی لێژنەی وزەو سامانی سروشتیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه، ئه‌و پێیوایه، تائێستا كاره‌با ده‌دزرێت‌و خه‌ڵكیش باجه‌كه‌ى ده‌دات، هه‌روه‌ها پێشبینى زستانێكى تاریك ده‌كات بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌چه‌ند هۆكارێك، وه‌زاره‌تى كاره‌باش وه‌ڵامى هه‌یه‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هیوایان هه‌یه له‌ڕێگه‌ى پێوه‌رى زیره‌كه‌وه ئاریشه‌كانى كاره‌با له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێت.
کارەبا دیسان بۆ کەمدەبێتەوە!!
ئه‌م ناونیشانه سه‌رنجى گولیزار ڕەشید سندی جێگری سەرۆکی لێژنەی وزەو سامانی سروشتیه‌كانى پەڕلەمانی کوردستانه، ئه‌و باس له‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان‌و زۆری به‌كارهێنانى كاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، پێشبینیده‌كرێت بۆ ئه‌م زستانه‌ش كوردستان ڕوبه‌ڕوی كه‌می كاره‌با ببێته‌وه، به‌شێكی زۆری په‌یوەستە به‌دوو هۆكار كه ده‌بێت كاری له‌سه‌ربكرێت، یه‌كێكیان (دزینی كاره‌با)یە ئەوەی دیکەش (ته‌كنیكی كاره‌با)یه.
44%ى كاره‌با به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت
سندى ئاماژه به‌هه‌ردوو هۆكارى (دزینی كاره‌باو ته‌كنیكی كاره‌با) ده‌كات كه له‌ئێستادا به‌وهۆیه‌وه له 44%ى كاره‌بای كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت، "له‌كاتێكدا كوردستان تواناى به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له‌سێ هه‌زار مێگاوات كاره‌باى هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی 44% وه‌ربگرین، ئه‌وه هه‌زارو 200 مێگاوات كاره‌با ده‌دزرێت كه به‌و ڕێژه‌یه ده‌توانرێت كاره‌بای ته‌واوی شاری هه‌ولێری پێ دابینبكرێت".
6000 مێگاواتیش به‌رهه‌مبێت، ئه‌گه‌ر دزى هه‌بوو به‌شناكات
جێگری سەرۆکی لێژنەی وزەو سامانی سروشتیه‌كانى پەڕلەمانی کوردستان داواده‌كات، وه‌زاره‌تى كاره‌با هاوسه‌نگی دروستبكات له‌نێوان به‌رهه‌مهێنان‌و خواست، چونكه به‌بڕواى ئه‌و، "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌م سیسته‌مه‌وه ڕێژه‌ی كاره‌با بگه‌یه‌نێته 6000 مێگاوات كاره‌با، هێشتا گرفته‌كانمان چاره‌سه‌رنابن‌و به‌شێكی ده‌ڕوات بۆ دزی‌و ڕێژه‌ی دزی له‌كاره‌یا هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبونی به‌رهه‌م زیاترده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ناكرێت خه‌ڵك باجی دزینی كاره‌بای نیشتیمانی بدات".
وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌ستپێده‌كات
له‌به‌رامبه‌ر سه‌رنجه‌كانى جێگری سەرۆکی لێژنەی وزەو سامانی سروشتیه‌كانى پەڕلەمانی کوردستان‌و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان به‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى كاته‌كانى كاره‌با، وەزارەتی کارەبا له‌ڕێگه‌ى وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لەئایندەیەکی نزیکدا پێوەری زیرەکی کارەبا کارادەکەین كه تائێستا٤٠٠ ھەزار پێوەر بۆ ھاوبەشانی کارەبا بەستراوە.
جیاوازى له‌دابه‌شكردن هه‌یه
ئومید ئه‌حمه‌د وته‌بێژو هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵى كاره‌باى هه‌رێم تایبه‌ت بۆ شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، به‌تێکڕا تا دوێنێ یه‌كشه‌ممه 29ى 11ى 2020، ماوه‌ى 15 كاتژمێر كاره‌باى نیشتیمانى به‌هاوبه‌شان دراوه، به‌ڵام بە‌پێی ناوچەکان کەم‌و زیاد هه‌بوه‌و جیاوازى له‌دابه‌شكردن هه‌بوه، "بۆ نمونه لەگەرمیان سەرو 20 كاتژمێر دراوه به‌هۆى گه‌رمى ناوچه‌كه‌یان‌و كه‌مى لۆد له‌سه‌ر كاره‌با، له‌هەولێریش سەروو 15 كاتژمێر به‌هه‌مان هۆكار، به‌ڵام له‌سلێمانی‌و دهۆک کە ناوچەی ساردن کەمتر كاره‌با دراوه، چونكه لۆد هه‌بوه".
پێوه‌ره‌كه چاره‌سه‌رى هه‌موو گرفته‌كان ده‌كات
وه‌كو وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه‌ى پێكرد، له‌ئێستادا زیاتر له400 هه‌زار پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با بۆ هاوبه‌شان به‌ستراوه، ئه‌و پێوه‌ره‌ش تواناى كۆنترۆڵى خواست ده‌كات‌و ئه‌و سه‌رپێچى‌و زیاده‌ڕۆییه‌ش له‌سه‌ر كاره‌با كه هه‌یه نامێنێت‌و مافى هه‌م حكومه‌ت‌و هه‌میش هاوبه‌شانى كاره‌با پارێزراو ده‌بێت‌و لۆد‌و گرفته‌كانیش له‌سه‌ر محاویله‌و فیدره‌كانیش كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌جى GPS ده‌به‌سترێته‌وه
له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ شارپرێس، ئومێد ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد، سیستمى پێوه‌رى زیره‌ك هیواى زۆرى وه‌زاره‌تى كاره‌بایه بۆ چاره‌سه‌رى هه‌موو ئه‌و ئاریشانه‌ى ساڵانێكه به‌رۆكى ئه‌وانى گرتوه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، زیاتر ده‌ڵێت:"هه‌موو ئه‌م سیستمه به‌جى پى ئێس ده‌به‌سترێته‌وه واته له‌ڕوى ته‌كنیكیشه‌وه ده‌توانرێت ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌رى گرفتى كاره‌با بكرێت‌و هه‌ر زیاده‌ڕۆیی‌و دزینێكیش هه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ ئاشكراده‌بێت".
ئه‌وه‌شى وت:"لەدانانی پێوەرى زیره‌ك بەردەوامین بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا لەهەرێم، به‌ڵام له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا‌و له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، ئه‌م 400 هەزار پێوەرە ئه‌کتیڤ دەکرێت".
لەھەرێمی کوردستان ملیۆنێك‌و 600 ھاوبەشی کارەبا ھەیە، به‌وته‌ى ئومێد ئه‌حمه‌د، "به‌ستنى پێوه‌ر به‌رده‌وامه‌و لەماوەیەکی دیاریکراودا پێوەرەکە بۆ هه‌موو هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌سترێت له‌هه‌رێمى كوردستان".
ش.هـ