شارپرێس:
سوپاى سوریا ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بنكه‌یه‌كى سوپا بۆردومانكراوه له‌نزیك شارى دیمه‌شق‌و ژماره‌یه‌ك كوژراو‌و برینداریش هه‌یه.
ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس له‌زارى سەرچاوەیەکی سەربازی سوپاى سوریاوه ئاشكرایكردوه، بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر بنكه‌یه‌كى سەربازی لەنزیک شارى دیمەشقى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته سەربازێک کوژراوه‌و سیانی دیکە برینداربون.
هه‌روه‌ك میدیاى سوریش بڵاویکردۆته‌وه، لەکاتژمێر یەک‌و نیوی بەرەبەیانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیسرائیل بەموشەک لەباکوری ناوچه‌ى جەلیلەوە هێرشیکردۆتەسەر یەکەیەکی بەرگری ئاسمانی سورى لەناوچەی نەبی هابیل لەنزیک دیمەشق.
ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه، بەرگری ئاسمانی سوریا توانیویەتی بەرپەرچی کۆمەڵێک موشەک بداتەوە، به‌ڵام سەربازێک كوژراوه‌و سیانى دیكه‌ش برینداربون.
لاى خۆیشیه‌وه ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئیسرائیل هێرشیکردۆتەسەر شوێنەکانی حزبوڵای لوبنانی‌و یەکەیەکی بەرگری ئاسمانی سوری لەناوچەی زەبدانی.