هاندەرانی چێڵسی خۆشەویستیان بۆ لامپارد دووپات دەكەنەوە

وەرزش

10/01/2021‌ 124 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاندەرانی چێڵسی خۆشەویستییان بۆ فرانك لامپاردی ڕاهێنەری یانەكەیان دەردەبڕن، لامپارد بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكەیەوە لە خولی ئینگلیزی، لە دۆحێكی نیگەرانی سەختدایە

لە شەش یاری كۆتاییدا، یانەی چێڵسی تەنها یەك یارییەكە بردووەتەوە، بەرامبەر مانچستەر سیتی و ئیڤرتۆن و وۆڵڤەرهامپیۆن و ئەرسیناڵ شكستی هێناوە و بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یەكسان بووە

ئەم ئەنجامە خراپانە وای كردووە لامپارد بیر لە دەست لەكاركێشانەوە بكات و بەڕێوبەرێتی یانەكە پەیوەندییان بە چەند ڕاهێنەرێكەوە كردووە، لەوانە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆن و ئالیگێری ڕاهێنەری پێشووی یانەی یۆڤانتۆس

بەڵام هاندەرانی یانەی چێڵسی، لە یاریگای ستاندفۆرد بریدج، لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا، درێسی چێڵسییان بەرزكردەوە و لەسەری نوسیویانە: متمانەمان پێتە فرانك، لە ڕابردوو و لە ئێستا و بۆ هەمیشەیش.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ