ئۆزێل دەچێتە چی یانەیەك

وەرزش

12/01/2021‌ 423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاشئەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ مێكێل ئارتیتای ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵ گرژی تێكەوت، مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی بیری لەوەكردووەتەوە یانەكە جێبهێڵێت.

ئۆزێل، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:"ئەگەر ئەرسیناڵ جێبهێڵم، ڕوو لەیانەیەكی ئەمریكی یاخود توركی دەكەم، ئەگەر بچمە توركیا، بێگومان دەچمە یانەی فنارباخچە".

ئۆزێل لەساڵی 2014 ڕووی لەیانەی ئەرسیناڵ كردووە، بەشداری 254 یاریكردووە، لەو ماوەیەدا، توانیویەتی 44 گۆڵ تۆماربكات‌و 77 گۆڵ دروستبكات.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ