شارپرێس:
به‌شى یاسایی په‌رله‌مانى كوردستان سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر شێوه‌كارێك‌و هۆزانڤانێك تۆمارده‌كات به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سوكایه‌تیان به‌په‌رله‌مانى كوردستان كردوه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى سامان ئه‌حمه‌د به‌کر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمان، ئەمڕۆ بەشی یاسای دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای یاساییان لەسەر هەڵگورد قەهار هۆزانڤانى بادینى‌و شیرین محەمەد شێوه‌كار تۆمارکرد کە ماوەیەک لەمەوبەر لەپەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبوەوەو تێیدا سوکایەتیان بەپەرلەمان کردبوو.
هۆشداریی ئه‌وه‌ش دراوه، "لێرەوە بەهەمولایەک ڕادەگەیەنین هەر سوکایەتیەک‌و بێڕێزیەک لەبەرامبەر پەرلەمان بکرێت، ڕێکارە یاساییەکان دەگرینەبەرو بێڕێزکاران ڕوبەڕوی یاسا دەکەینەوە، چونکە سوکایەتیکردن بەپەرلەمان، کە نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان، پێمانوایە بێڕێزییە بەرامبەر هەموو خەڵکی کوردستان".