شارپرێس:
كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "لەسەر سێ سكاڵای پارتی و یەكێتی لەبەردەم دادگای هەولێر ئامادەبووین".
كازم فاروق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، "سكاڵاكە لەلایەن سێ پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتیەوە لەسەر من تۆماركراوه، لەبەرامبەر ئەوەی گوایه سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ناوی زڕاندوون بەوەی هەڕەشەی كۆشتنیان لەسەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ كردووە".
پێشتر لە پەرلەمانی كوردستان لێژنەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان پێكهات كه تیایدا لێكۆڵینه‌وه كرا له ڕاستی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، سه‌رئه‌نجام لیژنه‌كه ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆی له‌په‌رله‌مان خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هەڕەشەی كوشتن لەسەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ نەكراوە.