ئەمەریکا: لەڕێگای کۆپیکردنەوە ڕێگە لە لەناوچوونی جۆرە ئاژەڵێک دەگرن

هەمەڕەنگ

21/02/2021‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زاناکان یەکەم ئاژەڵیان کۆپیکردەوە کە مەترسیی لەناوچوون و قڕان تێکەوتنی لەسەر بوو کە ئەویش ئاژەڵی " مۆنگۆسی پێڕەش"ە، بەشێوەیەک جیناتەکانی لە مۆنگۆسێکی پێش خۆی وەرگیراوە کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر مردووە.

مۆنگۆسە پێ رەشەکە لە رەگەزی مێیە و لەمانگی دیسەمبەری رابردوو لەدایک بووە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە ئاشکراکرا و ناوی نراوە "ئەلیزابێس".

پیت کۆبەر، سەرپەرشتیاری پرۆسەی چاکبوونەوەی مۆگۆسە کۆپیکراوەکە لە ئاژانسی ماسیی و ژیانی کێوی ئەمەریکا دەڵێت: ئاژەڵەکە بەسرووشتی خۆی گۆشتخۆر و راوکەرە.

ئەلیزابێس ئان، لە ئاژانسی ماسیی و ژیانی کێویی لە شاری فۆرت کۆلێنز لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا پەروەردەکراوە، کە بریتییە لە کۆپییەکی بۆماوەیی مۆنگۆسێکی پێ رەش بەناوی " ویلا" کە لەساڵی ١٩٨٨ مردووە، بەڵام ترشە ناوەکییەکەی لەوکاتەوە پارێزراوە.

زانایان دەڵێن لەڕێگای پرۆسەی کۆپیکردنەوە دەتوانن چەندین ئاژەڵ کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە رزگار بکەن وەک کۆتری نامەبەر. باسیان لەوەشکردووە کە لەڕێگای ئەو تەکنیکەوە کار لەسەر چەند جۆرێک لەو ئاژەڵانە کراوە کە هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە وەکو ئەسپی کێوی مەنگۆلی کە هاوینی رابردوو لە دامەزراوەیەکی ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا کۆپیکرایەوە.

مۆنگۆسی پێ رەش سەر بە رەچەڵەکی شیردەرەکانە  و بەشەوان دەگەڕێت، ژیانی لەسەر خواردنی جۆرە سمۆرەیەکە بەناوی "مارمۆت" و لەو جێگایانەدا دەژیەت کە کون و کەلەبەرێکی زۆریان هەیە.
ئەم ئاژەڵە لەڕێگای ئەو پەڵە تۆخانەی لەدەوروبەری چاوییەتی بەئاسانی دەناسرێتەوە، بەشێوەیەک هاوشێوەی دزێکە کە ماسکی لە چاوی بەستووە.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی