ماوەی دوركەوتنەوەی هێندرسۆن لەیاریگاكان

وەرزش

22/02/2021‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەهەفتەی 25ی خولی ئینگلتەرا، لەیاری نێوان لیڤەرپول‌و ئیڤرتۆن، جۆردان هێندرسۆن توشی پێكانی ئەژنۆ بوو، بڕیاروایە بۆ پێنج یاری لەسەریەك لەیاریگاكان دوربكەوێتەوە.

بەهۆی ژمارەی زۆری پێكانەوە، لیڤەرپول بەشێوەیەكی شاراوە ئاستی دابەزیوە، ئەمجارەیش چوارەم شكستی بەرامبەر ئیڤرتۆن تۆماركرد.

ڕۆژنامەی thesunی بەریتانی نوسیویەتی:"جۆردان هێندرسۆن بۆ ماوەی چوار هەفتە لەیاریگاكان دوردەكەوتەوە، هەروەها بەشداری یارییەكانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ناكات بۆ پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ