سێ كۆمپانیاى گه‌وره‌ى جیهانى بۆ دروستكردنى هێڵى ئاسنین له‌هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتده‌كرێن

کوردستان

02/03/2021‌ 1231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زیرى  ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رێم واژۆى بانگهێشتنامه‌ى سێ كۆمپانیاى گه‌وره‌ى جیهانى ده‌كات بۆ دروستكردنى هێڵى ئاسنین، ده‌شڵێت:"كوردستان ده‌به‌ینه‌ قۆناغێكى نوێى سه‌لامه‌تى هاتوچۆ".


دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمى دوو كۆمپانیاى ئیسپانى‌و كۆمپانیایه‌كى ئه‌ڵمانى بانگهێشتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ دروستكردنى هێڵى ئاسنین.

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "ئاسانكارى بۆ گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیان‌و كارى بازرگانى له‌نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت‌و هۆكارێكیشه‌ بۆ سه‌لامه‌تى هاتوچۆ".

جه‌ختیكرده‌وه‌، "سه‌رۆكى حكومه‌ت پشتیوانى پڕۆژه‌كه‌ى كردوه‌و به‌كۆى گشتیش زیاتر له‌ملیارێك دۆلار تێچوى پڕۆژه‌كه‌ ده‌بێت".

ئه‌وه‌شى وت:"پڕۆژه‌كه‌ به‌سێ قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت‌و ده‌بوو له‌ناوه‌ڕاستى ساڵى پار كۆمپانیاكانمان بانگبكردایه‌، به‌ڵام كۆرۆنا ڕێگر بوو".