شارپرێس:
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاشكرایده‌كات، كۆرۆنا خه‌ریكه ده‌بێته‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا 344 كه‌س توشى كۆرۆنا بونه".
د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم دواى وه‌رگرتنى یه‌كه‌م ژه‌مه پێكوته‌ى كۆرۆنا له‌شارى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "توشبوانى كۆرۆنا له‌هه‌رێم زیادیكردو له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابرودا 344 كه‌س توشى كۆرۆنا بونه‌و زۆربه‌شیان كۆرۆناى گۆڕاون".
به‌وته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم، "هه‌ر له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا سێ كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
سه‌باره‌ت به‌بونى ڤاكسینیش د.سامان ئاشكرایكرد، "قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق كرد‌و بڕیاروایه 15ى ئه‌م مانگه 187 ژه‌مه ڤاكسین بگاته هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام تكاده‌كه‌ین تا ئه‌وه ده‌گات با خۆمان بپارێزین، چونكه ڕێژه‌ى توشبون به‌كۆرۆنا زیادیكردۆتهوه".