شارپرێس:
قاسم شەشۆ فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام شاندی حكومەتی عێراق دێنە شنگال بۆ فشار خستنە سەر پەكەكە بۆ ئەوەی شارەکە چۆڵبكەن، بەڵام ئەوان ئامادەنین چۆڵیبكەن و دەیانەوێت بە جۆرێک لە جۆرەكان شەرعیەت بە خۆیان بدەن.
قاسم شەشۆ فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام شاندی حكومەتی عێراق دێنە شنگال بۆ فشار خستنە سەر پەكەكە بۆ ئەوەی شارەکە چۆڵبكەن، بەڵام ئەوان ئامادەنین چۆڵیبكەن و دەیانەوێت بە جۆرێک لە جۆرەكان شەرعیەت بە خۆیان بدەن و خۆیان بكەنە ھێزێكی عێراقی بۆ ئەوەی لە شنگال بمێننەوە، بۆیە هەر ئەوان رێگرن لە بەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی شنگال.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەكەكە زۆر ئەستەمە شنگال چۆڵ بكات و بە شەڕ نەبێت چۆڵی ناكەن، خەڵكیشیان كردووەتە پەناگە بۆ خۆیان خەڵكی شنگال زۆرینەی ئاوارەیە و ئەگەر لەگەڵ ئەوان بوونایە دەگەڕانەوە.
قاسم شەشۆ ئەوەشى خستووەتەڕوو کە پەكەكە دەیەوێت شەرعیەتێک بە خۆی بدات و بۆ مانەوەیان لە ناوچەكەدا، دەیانەوێت خۆیان بكەنە ھێزێک لە ھێزە عێراقییەكان تا بەو شێوەیە لە شنگال بمێننەوە، چونكە حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی كە شنگال چۆڵ بكەن.
س.هـ