توركیا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

کوردستان

15/04/2021‌ 3565 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆك كۆماری توركیا له‌به‌رامبه‌ر ھێرشەكانی شەوی رابردووی سەر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌باشیك هاته‌ده‌نگ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "بێدەنگ نابین".

شەوی چوارشه‌ممه‌ چه‌ند موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی بنکەی سەربازیی تورکیا و حەشدی وەتەنی له‌باشیك كرا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێكی توركیا كوژرا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ فوئاد ئۆكتای، جێگری سەرۆك كۆماری توركیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، "ئەم پەلامارە ناپاكانەیە و بێ وەڵام نابێت و وەڵامێكی هاوشێوەی دەدرێتەوە".

ئۆكتای ده‌شڵێت، توركیا لە هێرشەكە بۆسەر سنوری باشیك بێدەنگ نابێت هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه‌.

شەوی رابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، هێرشی موشه‌كی كرایه‌ سه‌ر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

بەپەلە