شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ داواكارى بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كان كۆمه‌ڵێك بابه‌ت تاوتوێده‌كرێت و ئه‌وه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى پرۆسه‌ى خوێندن و پاراستنى سه‌لامه‌تى خوێندكارومامۆستایان بێت بڕیارى لێده‌درێت.
مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده گفتوگۆیانكردوه له باره‌ى داواكارى مامۆستا‌و خوێندكاران بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى خوێندن و له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و بابه‌ته تاوتوێكراوه ده‌ڵێت: پارێزگار‌و وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنان و ئه‌وان ده‌توانن سه‌رنجه‌كانیان له‌و كۆبونه‌وه‌یه بگه‌یه‌نن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى وتیشى، داواكارى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كان بابه‌تێكى ئاسان نیه‌و په‌یوه‌سته به‌ژیان و مه‌رگى هاووڵاتیانه‌وه بۆیه له‌ئه‌گه‌رى بڕیارى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كان فۆرمێك به كه‌س وكارى خوێندكاران پڕده‌كرێته‌وه‌و سه‌رپشك ده‌كرێن له‌وه‌ى خوێندكاره‌كانیان ده‌نێرنه خوێندنى ناو پۆل یاخود به ئۆنلاین له پرۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماو گرفته‌كانى بۆ پرۆسه‌ى خوێندن له‌وه‌رزى هاویندا مامۆستا دڵشاد ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، له‌ئه‌گه‌رى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كان پێویسته حكومه‌ت و كه‌س وكارى خوێندكاران پێكه‌وه هاوكاربن حكومه‌ت كاره‌با بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن دابین بكات و كه سوكارى خوێندكاران و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه ئامێرى فێنككه‌ره‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن دابین بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى باسى له‌وه‌شكرد، له كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا بابه‌تى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كان تاوتوێده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به واده‌ى كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا د. ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدون بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به شارپرێسى ڕاگه‌یاند،بڕیاربوو ئه‌مرۆ یان به‌یانى لیژنه‌كه كۆببێته‌وه، تا ئێستا واده‌ى كۆبونه‌وه‌كه دیارینه‌كراوه به‌ڵام به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له‌م هه‌فته‌یه لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه.
تا ئێستا ته‌نها یه‌ك مانگ به‌شێوازى نۆره (ته‌ناوب) خوێندكاران له ناو پۆل پرۆگرامه‌كانیان خوێندوه‌و بۆ ته‌واوكردنى هه‌ر كۆرسێكى خوێندن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێویستى به نزیكه‌ى سێ مانگه له كاتى ئاسایدا.
ئ.ق
