شارپرێس:
ڕۆژنامەیەكی پورتوگالی ئاشكرایكردووە، پاش یۆڤانتۆس ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە كە بەمنداڵی لەو یانەیە یاریدەكرد.
گرێبەستی ڕۆناڵدۆ لەوەرزی هاوینی ساڵی ئاییندە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس كۆتایی پێدێت، هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەكە نوێبكاتەوە.
ڕۆژنامەی ڕیكۆردی پورتوگالی نوسیویەتی، ڕۆناڵدۆ پێشئەوەی لەتەمەنی 39 ساڵی كۆتایی بەژیانی تۆپی پێی بهێنێت، بۆماوەی دوو ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە، كە 18 ساڵ پێش ئێستا ئەو یانەیەی بەجێهێشت.
كریستیان ڕۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵی پورتوگالیو ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، بەیەكێك لەباشترین یاریزانەكانی جیهان ئەژماردەكرێتو لەساڵی 2018 لەیانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕووی لەیۆڤانتۆس كرد.
ڕهنج ڕهسوڵ