شارپرێس:
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هێزێکى ئاسایشى لە زینى وەرتێ جێگیر دەکات و هێزەکانى پارتیش دەکشێنەوە، هاوکات وەزارەتى پێشمەرگە چاودێرى دۆخەکە دەکات.
بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس کە لەسەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شەممە یەکێتى هێزێكی ئاسایشی له زینی وه‌رتێ جێگیركردوە کە ئه‌م هێزه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لەو ناوچەیە جێگیر كراوه.
سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، کە ئه‌م هێزانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌وێ نامێنن و تەنیا هێزەکەى ئاسایش لەوێ جێگیر دەکرێن.
پێشتر‌و لە 15-4-2020 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا زینی وه‌رتێیان بۆردومان كرد له‌ئه‌نجامدا به‌هۆیه‌وه سێ گه‌ریلای په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا له‌ئێستادا هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر زینی وه‌رتێ جێگیركراون.
س.هـ