Fiat یەكێك لە جوانترین ئۆتۆمبێلەكانی ئاشكرا كرد

هەمەڕەنگ

05/06/2021‌ 556 جار خوێندراوه‌ته‌وه


كۆمپانیای Fiat ئۆتۆمبێلێكی جۆری Pulse ی ڕاگەیاند، پێشبینی دەكرێت بەهۆی ئەو دیزاینە جوانەی كە هەیەتی و كەم سەرفكردنی سوتەمەنی، ببێتە بە یەكێ: لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەكان.

ئۆتۆمبێلەكە لەسەر پلاتفۆڕمێك دروستكراوە كە پێشوتر ئۆتۆمبێلەكانی Argo hatchbackی لەسەر تاقیكراوەتەوە، درێژییەكەی نزیكەی 4 مەترە و پانییەكەی 174 سانتیممەترە.

ئۆتۆمبێلە نوێیەكە خاوەنی پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیایە، تایبەتمەندی ساردی و گەرمی و جوڵەی كارەبایی كوشنەكانی هەیە، دژە خلیسكە، تەم و هەڵمی سەر ئاوێنە و پەنجەرەكان ناهێڵێت.

ئۆتۆمبێلەكە لە بازاڕەكانی بەرازیل بە بزوێنەرێك بڵاودەبێتەوە كە فراوانییەكەی 1.0 لیتر و كێشی 120 ئەسپی هەیە.

بەڵام لە بازاڕەكانی تری جیهان خاوەنی بزوێنەرێك دەبێت بە فراوانی 1.3 لیتر و كێشی 109 ئەسپ، هەروەها گێڕێكی میكانیكی 6 گێڕ و گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 5 گێڕی دەبێت.

ڕەنج ڕەسوڵ