بۆ دابەزاندنی پلەکانی گەرما ئیمارات بارانی دەستکردی باراند

هەمەڕەنگ

22/07/2021‌ 5954 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی بڵاودەکرێنەوە بارانێکی بەخوڕ لەشاری دوبەی وڵاتی ئیمارات دەبارێت  کە هەرگیز لەمکاتەی ساڵدا ڕوداوی لەوجۆرە ڕوینەداوە، بەتایبەت کە پلەکانی گەرما لە50 پلەی سەدی نزیکدەبنەوە.


ناوەندی نیشتیمانی بۆ کەشوهەوا لەوڵاتی ئیمارات ڕایگەیاندوە، لەرێگای بارانی دەستکردەوە یان ئەوەی پێیدەوترێت "کوتانی هەور" توانراوە بارانێکی بەخوڕ ببارێنرێت‌و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێنرێت.

پرۆسەی باران باراندن لەئیمارات ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەردەکرێت‌و پرۆسەکەش بەشێوەیەکە کە لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بارگەی کارەبایی بۆناو هەورەکان دەنێردرێت‌و بەهۆیەوە هەورەکان کۆدەبنەوه‌و لەئەنجامی چڕبونەوەیاندا باران دروستدەکەن.

ڕۆژنامەی ناشیۆناڵی ئیماراتی باسی لەوەکردوە، بارانەکە لەهەندێک جێگای ئەو وڵاتە بەشێوەیەک باریوە کە تاڤگەی دروستکردوەو لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیشی سەختکردوە.

و: ئاکۆ ئاڵی