چوار چارەسەری سروشتی بۆ رێگریكردن لە وەرینی قژ

هەمەڕەنگ

31/07/2021‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بۆ زۆرێك لە خەڵكی وەرینی بەردەوامی قژ بێزاركەرە و خەڵكی بۆ تەندروستییەكی خراپیی جەستەی دەگەڕێننەوە، هەندێكیش وا بیردەكەنەوە وەرینی قژ ئاساییە و لەگەڵ تێپەڕینی تەمەن روودەدات.

پێگەی ئیكسپرێسی بەریتانی كۆمەڵێك خواردنی وەكو چارەسەر بۆ رێگریكردن لە هەڵوەرینی قژ ئاماژە پێكردووە و نوسیویەتی، ئەم چارەسەرانە رێگری لە هەوڵوەرینی قژ دەكەن، بەڵام بێگومان لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت و رەنگە هەموو كەسێك سودیان لێ نەبینێت.

چارەسەرەكان بەم شێوەیە دانراون،
یەكەم، زەیتی گوێزی هیند
پێگە ئەلیكترۆنییەكە نوسیویەتی، بەكارهێنانی گوێزی هیند لە پێش یان لە پاش خۆشۆردن دەبێتە هۆی ئەوەی قژ تەندروستییەكی باشتر و روویەكی جوانری هەبێت.

دووەم، گیراوەی پیاز
پێدەچێت بەكارهێنانی گیراوەی پیاز چارەسەرێكی گونجاو نەبێت بۆ هەڵوەرینی قژ، بەڵام رۆژنامەی Healthline نوسیویەتی، بەكارهێنانی گیراوەی پیاز بۆ قژ یان بۆ پێستی سەر یارمەتیدەرێكی باشی قژ دەبێت و بەهێزی دەكات.

سێیەم، زەیتی لیمۆ
تۆ ئەگەر ناتوانی گیراوەی پیاز بۆ سەرت بەكاربهێنی لە بری ئەوە گیراوەی لیمۆی بۆ بەكاربهێنە، با 15 خولەك بە پێستی سەرتەوە بمێنێتەوە، دواتر بە شامپۆ بیشۆ و ئەنجامە ئەرێنییەكانی دەبینیت.

چوارەم، زەیتی ماسی
زەیتی ماسی بە ئۆمیگا 3 و چەندین مادەی تری خۆراكیی دەوڵەمەندە، ئەم مادە و پرۆتینانە سەرەڕای ئەوەی یارمەتی تەندروستیی مێشك دەدەن، یارمەتی تەندروستی پێستی سەر و قژیش دەدەن.

رەنج رەسول