شارپرێس:
گویل هادلی و ستیڤن وێسلی شێوازێكی
ئەندازەییانە بۆ بڕینی پیزایەك بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی سەرجەم ئامادەبووان پارچەی
یەكسانیان دەستبكەوێت.
ئەو دوو زانایە لە زانكۆی لیڤەرپول وانە
دەڵێنەوە، ئەو شێوازە زانستییەی بۆ بڕینی پیزا بەكاریانهێناوە پێی دەوترێت "monohedral disc tiling".
پیزاكە كراوە بە 3 قاژی گەورەوە و 6 قاژی بچوكیش لەو 3 قاژە ئەنجامدراوە، پیزاكە شێوەی ئەستێرەی تێدا دەرچووە و 16 پارچەی یەكسانی لە شێوەی V لێ دەرچووە.
رەنج رەسول