شارپرێس:
به‌هۆى تۆپێكى تانكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیاوه، خێزانێكى كورد كۆمه‌ڵكوژكران‌و میدیاى ڕۆژئاواى كوردستانیش زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى میدیاى ڕۆژئاواى كوردستان، ئه‌مڕۆ گوندى سه‌فاویه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهەڵاتی ناوچەی عه‌ین عیسا، له‌لایه‌ن سوپاى توركیا‌و له‌ڕێگه‌ى تانكه‌كانیانه‌وه بۆردومانكراوه‌و به‌و هۆیه‌وه ته‌واوى خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، چوار ئه‌ندامى خێزانێك كۆمه‌ڵكوژكراون‌و تائێستاش چاره‌نوسى دایك‌و منداڵێك له‌هه‌مان ئه‌و خێزانه نازانرێت، به‌ڵام ته‌رمى باوكه‌كه كه ته‌مه‌نى 54 ساڵه له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ى به‌ناوه‌كانى (شیاز، موناو هودا) دۆزراونه‌ته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه سوپاى توركیا ڕێگه‌ی (ئێم4)یان لەعەین عیسا‌و ناوچەى شەرا لەعەفرین كردۆته ئامانج‌و بۆردومانى به‌ردوامى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.