دادگا له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی د.میران محمد وەڵامى عەلی حەمە ساڵح دەداتەوە

کوردستان

14/09/2021‌ 1768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند، كه‌یسه‌كه‌ی د.میران محمد دانه‌خراوه‌و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ دادگای ده‌ستپاكی بۆ ته‌واوكردنی ڕێ:اره‌ یاساییه‌كان.

 له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانیدا هاتوه‌، لە چەند كە‌ناڵێكی ڕاگەیاندن هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محە‌ممە‌دی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی ڕەتكردووەتەوه‌ بۆ هاولاتیانی ڕونده‌كه‌ینه‌وه‌، تۆمەتەكان ڕەت نەكراونە‌تە‌وە  و دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە و گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌ستپاكی بۆتە‌واو كردنی ڕێكارە‌ یاساییە‌كان.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دادگا لەبڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سكاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی كار دەكات و لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوە و دۆسیە داناخات.

 سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، یاسا لەسەرووی هەموو لایەكە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەكات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەكانی داوا.

ئەمڕۆ لە بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردەوە، كە رۆژی یەكشەممە دادگای سلێمانى تۆمەتەكانی لەسەر دكتۆر میران هەڵگرتووەو لەسەر ئەو پرسەش عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، دۆسیەکەم ٢٠١٧ بردە داواکاری گشتی، چوار ساڵ دۆسیەکە لە داواکاری گشتی بوو نەجوڵا، ناکۆکی دروستبوو جوڵاو بڕیاری دەستگیرکردن دەرچوو.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوە کردوە  کە داخستنى دۆسییەکە سوڵحی سیاسی کراوەو ئیدی گرفت نەماو دواخرا بەبێ ئەوەی وتە لە ئەو وەربگیرێت،دەشڵێت: من کۆڵی لێنادەم.