پەرلەمانتارێكی بەریتانیا درایە بەرچەقۆ و كوژرا

جیهان

15/10/2021‌ 7657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

دیڤید ئامیس، پەرلەمانتاری بەریتانی ئەمڕۆ، لە کاتی کۆبونەوەیدا لە کەنیسەی بێلفیرس مێتۆدیست، کەسێک هێرشی دەکاتە سەر و بە چەقۆ دەیکوژێت.


ئەمڕۆ،  دیڤید ئامیس، نوێنەری باشوری ڕۆژئاوای بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی سەردانی کەنیسەی بێلفیرس مێتۆدیستی كرد و  لەگەڵ ژمارەیەک لە دەنگدەرانی کۆبوویەوە، لەكاتی كۆبونەوەكەدا لەلایەن گەنجێكی تەمەن 25 ساڵەوە هێرشی كرایە سەر و بەسەختی برینداركرا.

ئامیس، لەكاتی بردنیدا بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەو پەرلەمانتارە، تەمەنی ٦٩ ساڵە و خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی بەریتانیا، ئەوە نۆهەمین پەرلەمانتارە لە مێژوی وڵاتەکەدا بکوژرێت، لە جەنگی جیهانی دووەمەوە شەشەمین پەرلەمانتارە بکوژرێت.

س.س