شارپرێس:
ناوەندی فیدراڵی بۆ هۆشیارکردنەوەی تەندروستیی لەئەڵمانیا دەڵێت دەرکەوتنی پەڵەی شین لەسەر جەستە چەندین هۆکاری هەیە، کە هەندێکیان هۆکاری سادەنو جێگای مەترسیی نینو هەندێکی تریان ڕەنگە مەترسیداربن.
ناوەندە ئەڵمانییەکە دەڵێت، هۆکارە سادەکانی دەرکەوتنی پەڵەی شین لەسەر جەستە بریتییە لەبەرکەوتن، خواردنی هەندێک دەرمان وەک ئەو دەرمانانەی ترشی ئەسیتیل سالیسالیکیان تێدایەو شڵەژانی دەرونی.
هەرچی هۆکارە مەترسیدارەکانی حاڵەتەکەن ناوەندی فیدراڵی ئەڵمانیی بۆ هۆشیارکردنەوەی تەندرووستیی دەڵێت: نەخۆشییە بەکتیریو ڤایرۆسییەکان، کەمی ڤیتامین کەی، خەستبوونەوەی خوێن وەک هیمۆفیلیا، ناتەواویی ڕژێنی دەرەقیو زێدە چالاکیی ڕژێنەکە هۆکاری دەرکەوتنی پەڵەی شینن لەسەر جەستە. دەشڵێت:"لەخراپترین حاڵەتەدا ڕەنگە ئاماژەبێت بەتوشبون بەشێرپەنجەی خوێن (لۆکیمیا)".
لەکۆتاییدا ئاماژە بەوەکراوە، لەکاتی بەردەوامبوونی دەرکەوتنی پەڵەی شین لەسەر جەستەو مانەوەی بۆماوەیەکی درێژو بونی نیشانەی تری وەک ئازاری بێ پاساوو دڵ تێکەڵهاتنو تاو دەرکەوتنی لوو (بەتایبەت لەسەرو جومگەکاندا) دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی