شارپرێس:
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان له‌شارى سلێمانى چالاكیه‌كى فراوان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام لیژنه‌ى ئه‌منیی سلێمانى ڕێگریی له‌و چالاكیه كرد‌و یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانى مه‌راسیمه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"دوو هه‌فته پێش ئێستا ئێمه مۆڵه‌تمان وه‌رگرتوه، به‌ڵام پێیانڕاگهیاندنین ناتوانین چالاكیه‌كه‌مان ئه‌نجامبده‌ین".
به‌دروشمى به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌نگاریی توندوتیژیی دژ به‌ژنان ده‌بینه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى گه‌شه‌پێدانى خانمان‌و ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نیه‌ت CDOو ڕێكخراوى ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانى مرۆییه‌وه ئه‌نجامده‌درا بڕیاربوو كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چالاكیه‌ك له‌به‌رده‌م باخى گشتیی سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژى جیهانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنانه‌و له‌ساڵى 2008وه له‌هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته یاسا‌و هه‌موو ساڵێك هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى ڕادهگهیهنرێتو له‌ماوه‌ى (16) ڕۆژدا له‌ڕێگه‌ى چالاكى جۆراوجۆره‌وه تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه هۆشیارده‌كرێنه‌وه به‌ئامانجى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان‌و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم بهشدارییو سهرپهرشتیدهكهن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئه‌منیی سلێمانیه‌وه ڕێگریی له‌و چالاكیه كراوه‌و پێیانڕاگه‌یه‌نراوه ناتوانن ئه‌نجامى بده‌ن.
هانا شوان سه‌رپه‌رشتیارى چالاكیه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئێمه مۆڵه‌تمان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام نوێنه‌رى لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى هاته لامان‌و پێیانڕاگه‌یاندین نابێت ئه‌و چالاكیه ئه‌نجامبده‌ین".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ى لیژنه‌ى ئه‌منى ده‌ریكردوه به‌هۆى ئه‌م دۆخه‌ى له‌سلێمانى دروستبوه، هه‌ر چالاكیه‌ك له15 كه‌س زیاتر كۆببێته‌وه، ڕێگه به‌ئه‌نجامدانى نادرێت.
له‌و ڕوهشهوه وتى:"ئێمه ژماره‌یه‌كى زۆر میوانمان بانگهێشتى چالاكیه‌كه‌مان كردبوو، بۆیه زۆر له‌ژماره‌یه زیاتر میوانمان ده‌بوو، هه‌ربۆیه چالاكیه‌كه‌مان دواخستوه بۆ كاتێكى دیكه".
ش.هـ
