ئیسرائیل بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەى ئۆمیکرۆن بکەن رێگایەک دەگرێتە بەر

جیهان

24/12/2021‌ 1111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسانی کەرتی تەندروستیی ئیسرائیل رایانگەیاندووە کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنای شێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، ڕێنماییانداوە دەست بە پێدانی ژەمی چوارەمی ڤاکسینی کۆڕۆنا بە هاوڵاتیان بکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لیژنەی پسپۆڕانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕێنماییانداوە بەوەی چوارەم ژەمی ڤاکسینی کۆڕۆنا بەو کەسانە بدرێت کە تەمەنیان لەسەر شەست ساڵییەوەیە و ئەوانەشی کە بەدەست کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەوە دەناڵێنن، لەگەڵ کارمەندانی کەرتی تەندرووستیی .

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئامانج لەپێدانی ژەمی چوارەمی ڤاکسینی کۆڕۆنا، بۆ کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنای شێوە گۆڕاوی ئۆمیکڕۆنە لە وڵاتەکەیاندا.

پێدانی ژەمی چوارەمی ڤاکسینی کۆڕۆنا لە ئیسرائیل لەکاتێکدایە لەبەشێک لە وڵاتانی دواکەوتوو جیهان هێشتا ڕێژەیەکی کەم لەهاوڵاتیان هەردوو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەگرتووە، وەک ئەوەی بەگوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانیی تاوەکو رۆژی پێنجشەممە لەعێراق تەنیا 5.4 ملیۆن کەس هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە کە دەکاتە 13.4% ی دانیشتووان.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی