شارپرێس
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، واژۆكردنی گرێبه‌ستی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌گه‌ڵ ئێران ڕه‌تكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، واژۆی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵیا كردووه.
ناسڕ شبلی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق بە میدیاكانی عێراقی ڕایگەیاند، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی‌دا، بۆ راكێشانی هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هیچ رێكکه‌وتنێكیان واژۆ نه‌كردووه.
باسی لەوەشکرد، به‌ڵێنیانداوه هیچ لینكێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروست نه‌كرێت، تا هێڵی به‌نده‌ری فاو بۆ سنوره‌كانی توركیا ته‌واو نه‌بێت، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و هێڵه‌ش، ژێرخانه‌كانی ڕێگاوبانی عێراق ئاماده ده‌بێت بۆ ئەوەی له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌دا هێڵی ئاسن دروستبكات.
وەزیری گواستنەوەی عێراق وتیشی: به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی دیزاینی نوێ كه له به‌نده‌ری فاو پاشان بۆ به‌سره و به‌غدا تا ده‌گاته سنوری توركیا، ڕێککەوتنێان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی کردووە.
س.س