نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌

جیهان

07/01/2022‌ 1303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت 82 دۆلارى تێپه‌ڕاند.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینى 7/1/2021 نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبوه‌وه‌و نرخى نه‌وتى خاو به‌به‌راورد به‌دوێنێ زیاتر له‌ 1.5% نرخه‌كه‌ى زیادى كروو یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته‌ 82.49 دۆلارو نرخى نه‌وتى خاوى ته‌كساس گه‌یشته‌ 79,98 دۆلارى ئه‌مریكى.

شاره‌زایانى بوارى وزه‌ له‌جیهان پێشبینى زیاترى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌كه‌ن به‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردن له‌ لیبیاو دۆخى خراپى كازاخستان.
ئ.ق