شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران ڕایگه‌یاند، گه‌ر ئه‌مریكا ئاقڵ بێت خۆى له عێراق ده‌چێـته ده‌ره‌وه گه‌رنا دواتر چونه‌ده‌ره‌وه‌یان شه‌رمه‌زاركه‌ر ده‌بێت.
ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران كه له‌دواى كوژرانى قاسم سلێمانى له شوێنه‌كه‌ى ده‌ستبه‌كاربوه ڕایگه‌یاند، تۆڵه‌ى كوژرانى قاسم سلێمانى له‌ماوه‌یه‌كى درێژ مه‌ودا له ئه‌مریكا ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێت" ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌رده‌هێنین".
قائانى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، له‌سه‌ره‌تاى هاتنى ئه‌مریكاوه بۆ ناوچه‌كه هۆشداریان پێداون كه شكست چاوه‌ڕوانیانه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئاقڵ بێت خۆى له عێراق ده‌كشێته‌وه گه‌رنا چونه‌ده‌ره‌وه‌یان شه‌رمه‌زارترده‌بێت بۆیان له‌وه‌ى له ئه‌فغانستان به‌سه‌ریان هات.
ئه‌مریكا له 3/1/2020 قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى له هێرشێكى ئاسمانی‌دا كرده ئامانج و له‌دواى كوژرانى سلێمانى ئیسماعیل قائانى كرایه فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران.
ئ.ق