شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ر له شایسته‌ى ساڵانه‌ى خۆى داواى خه‌رجكردنى پاره‌ى گه‌نجى جوتیاران بۆ ساڵه‌كانى 2014و 2015و 2016 ده‌كات.
فارس عیسى سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا ڕایگه‌یاند، سەردانی د.علا‌و احمد الجبوری وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدراڵی کرد و لە دانیشتنێکدا سەرۆکی نوێنەرایەتی داواى خەرجکردنی پاره‌ى ساڵانی 2014-2015-2016 جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، وەزیری بازرگانی بەڵێنیدا هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئه‌م بابه‌ته و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و هاوکاری کرد بۆ کۆتایی ھێنانە ئەم کێشە لە رێگای چەسپاندنی برە پارەی ماوە لە پروژە یاسای بودجه‌ى ٢٠٢٢ یاخۆد بە ھەر رێگایەکی تر.
له‌ساڵى ڕابردوو نیوه‌ى شایسته‌ى جوتیارانى هه‌رێم خه‌رجكراو تا ئێستا زیاتر له 250ملیار شایسته‌ى جوتیارانى هه‌رێم بۆ ئه‌و ساڵانى ڕابردوو خه‌رجنه‌كراوه.
ئ.ق