32 هەزار كرێكاری بیانی لە هەرێم كاردەكەن

کوردستان

15/01/2022‌ 302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و داکۆکی لە مافی کرێکارنی بیانی ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستاندا 32 هەزار كرێكاری بیانی كاردەكەن و لە ساڵی ڕابردوودا، 22 كرێكاری بیانی لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی و داکۆکی لە مافی کرێکارنی بیانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری گیان لەدەستدان و برینداربوون و توندوتیژیەکانی، بەرامبەر بە کرێکارانی بیانی لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، کرێکاری بیانی گیانیان لەدەستداوە، بە هۆکاری کۆرۆنا و ڕووداوی هاتوچۆ و جەڵتە و خودکوژی، کە پێنجیان ژن بووە، حەوت کرێکاریش بریندار بووە بە هۆی بە یەکەوتنی جۆراو جۆر وەک شوێنی کار و ڕووداوی هاتوچۆ.

رێكخراوەكە ئەوەشی خستەڕوو، كە ٣٠ کێشەی جۆراوجۆری كرێكارانیان چارەسەر کردووە، وەك لێ سەندنەوەی پاسەپۆرت و نەدانی پارە لە لایەن خەڵک و خاوەن کۆمپانیاکانەوە، دەست درێژی سێکسی بۆ سەر دوو کرێکار.

سەبارەت بە ژمارەی كرێكارانی بیانی لە هەرێمی كوردستان ئاماژەیان بەوەكاد، نزیکەی  ٣٢ هەزار کرێکاری بیانیی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەمەش لەچاو ساڵانی رابردوو ژمارەکە ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

س.س