بەشێوەیەکى مەترسیدار ژمارەى هاوڵاتیانى عەرەب لە شارەکانى هەرێم بەرزدەبێتەوە

کوردستان

08/02/2022‌ 2720 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
پسپۆڕێكی ئابوری ئاماژە بە زیادبوونی نائاسایی ڕێژەی عەرەب لە هەرێمی كوردستان دەكات و هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر وا بڕوات دەبێت ھەلیکار و نان و خوێندنگە و جادە و خانویش بۆ ئەوان دابین بکرێت.

 گه‌رمیان محه‌مه‌د، خوێندكاری ماسته‌ر له‌ زانكۆی سلێمانی ـ جوگرافی لە نوسینێكدا بە ناونیشانی"عه‌ره‌به‌كان هه‌رێمی كوردستان داگیر ده‌كه‌ن" دەڵێت: لەئێستادا لەھەرێمی کوردستان نزیكەی  ملیۆنێك و 35 هەزار، عەرەب لە هەرێمی كوردستاندایە.

ئەوەی خستووەتەڕوو، لە هەولێر 600 هەزار عەرەب هەیە كە  ٥٧.٩٪ ی کۆی عەرەبەکانی ھەرێم، واتا ٢٩٪ی دانیشتوانی ھەولێر لە ئێستادا عارەبن واتا زیاتر لە ڕێژەی عارەب لە که‌رکو، لە 15 ساڵی داھاتودا گەر تەنھا ئەمانەبن و بە لێشاوی دیکە نەیەنە ھەولێر، ئەوا ژمارەیان دەبێتە نزیکەی ٩٠٠ ھەزار، کە ڕێژەکەیان دەبێتە ٣٠٪ی دانیشتوان .
هەروەها، لە پارێزگای دھۆک 275  ھەزار كە ٢٦.٥٪ ی کۆی عەرەبەکانی ھەرێمە و واتا لە ئێستادا، ١٦٪ی دانیشتوانی دھۆک عەرەبن، لە 15 ساڵی داھاتودا دەبنە نزیکەی ٤٢٠ ھەزار کەس.

لە بارەی سلێمانییەوە دەڵێت: پارێزگای سلێمانی، ١٦٠ ھەزار عەرەبی تێدایە ١٦٪ ی کۆی عەرەبەکانی ھەرێم و واته‌ ٧٪ی کۆی دانیشتوانی ئیستای سلێمانی عەڕەبن، لە 15 ساڵی داھاتودا ژمارەیان دەگاتە ٣٠٠ ھەزار کەس و زیاتریش.

ئەو مامۆستایەی جوگرافی روونكردووەتەوە، بەگشتی لەئێستادا عەرەب ١٦٪ ی کۆی دانیشتوانی ھەرێمن، لە ماوەی ١٠ ساڵدا، ١١٪ ڕێژەی عەرەب لە ھەرێم زیادیکردووە، واتا بۆ ١٥ ساڵی ئاییندە بەلای کەمەوە ڕێژەکەیان دەبێتە ٢٥٪ی کۆی دانیشتوانی ھەرێم، جا ئەوکات ئەبێت ھەلیکار و نان و خوێندنگە و جادە و خانویش بۆ ئەوان دابین بکرێت.
س.س