هواوی نوێترین مۆبایلی چەماوەی خۆی ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ

24/04/2022‌ 596 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی پێگەی گیزمۆچاینا ( Gizmochina) ی تایبەتمەند بە هەواڵە تەکنیکییەکان، کۆمپانیای زەبەلاحی هواوی چینی نیازی هەیە لەکۆتایی ئەم مانگەدا پەردە لەسەر نوێترین مۆبایلی چەماوەی خۆی لادەدات، ئامێرەکەش مۆدێلی پەرەپێدراوی مۆبایلی Mate Xs دەبێت کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر راگەیاندرا.

زانیارییە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە مۆبایلەکە شاشەیەکی بنەڕەتی قەبارە 7.8 ئینچی و شاشەیەکی دەرەکیی قەبارە 6.5 ئینچی دەبێت.

ئەوەش هاتووە: کامێرا سەرەکییەکەی مۆبایلە نوێکەی هواوی بەکوالێتی 50 مێگاپێکسڵ دەبێت، لەگەڵ کامێرایەک بۆ وێنەگرتنی گۆشەفراوان بە کوالێتی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک بە هاوێنەی تیفۆتۆگرافی بە کوالێتی 8 مێگاپێکسڵ، هەرچی کامێرا سێڵفییەکەیەتی ئەوە کوالێتییەکەی 16 مێگاپێکسڵ دەبێت.

هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ترە، ئەوە مۆبایلەکە پڕۆسێسەرێکی Kirin 9000 أو Snapdragon 888 و پاترییەکی دەبێت بەهێزی 4500 میلی ئەمپێت کە بەتەکنیکی خێرابارگاویکردنەوە کاردەکات بەگوڕی 66 وات، هەروەک بە سیستەمی بەگەرەخەری  HarmonyOS 2.0.1 تەیارکراوە کە بەهۆیەوە دەتوانرێت لە ئامێر و لاپتۆپەکانی هواوی نزیک بکرێتەوە و بەشێوەی بێتەل زانیارییەکان بەخێراییەکی گەورە بگوازێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی