شارپرێس:
پارتی‌و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا پاکانەیان بۆ کرد‌و بەرگریان لێکرد، کەچی خۆی دانی بەهەموو شتێکدا نا... نزار خەزەجی، جەلادەکەی ئەنفال. ئەو پیاوەی کە حزبە کوردیەکان ویستیان بەبێتاوان نیشتانی دونیای بدەن.
نزار خەزرەجی کە خاوەنی پلەی سەربازیی فەریق ڕوکن بوو، سەرۆکی پێشوی ئەرکانی سوپای عێراق‌و گەورە بەرپرسی ڕژێمی بەعس لەدوایین دیداریدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەب کە کەناڵێکی عەرەبیی جیهانییەو لەوڵاتی بەریتانیاوە پەخشدەکرێت، نکوڵی لەچەند ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر کرد‌و ئەوەی ڕەتکردەوە کە تاوانەکانی ئەنفال‌و کیمیاباران لەدژی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرابن.
خەزەجی زۆر بەڕاشکاوانەو بێ پێچ‌و پەنا بەرگریی لەڕژێمی بەعسی لەناوچوو دەکات‌و دەڵێت، ئەوەی باسدەکرێت لەبارەی ئەنفال‌و هەڵەبجەوە هەموی دورە لەڕاستیەوەو مەبەست لێی تەنها بەشەیتان ناساندنی دەوڵەتی عێراقی ئەوکات‌و ڕژێمی سەدام بوە.
فەریق ڕوکن نزار خەزرەجی کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەو پرۆسەکانی ئەنفالدا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق بوە لەمیانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەب باس لەوەدەکات، شاڵاوەکانی ئەنفال بەهیچ جۆرێک خەڵکی مەدەنیان نەکردۆتە ئامانج‌و ئەوەی کە ئامانجی پرۆسەکە بوە پێشمەرگەو بەتایبەت هێزەکانی یەکێتی بوون کە ئەو بەچەکدارەکانی تاڵەبانی ناویان دەبات لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئێران کە هاتونەتە ناوچەکە.
نزار خەزرەجی ئەگەرچی لەساڵانی ڕابردودا چەندجارێک ئەوەی ڕەتکردبوەوە کە دەستی هەبوبێت لەتاوانی ئەنفالدا، بەڵام لەم دیدارەدا بەڕونی باس لەوەدەکات کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەی یەکەم‌و دوەم‌و سێیەمی ئەنفالی کردوەو پرۆسەکانی تریش لەلایەن عەلی حەسەن مەجیدەوە سەرۆکایەتیکراون.
خەزرەجی لەدرێژەی دیدارەکەیدا چەندجارێک دەستەواژەی تێکدەرو خراپەکارو چەکداری ڕێگر بۆ پێشمەرگەی کوردستان‌و حزبە کوردیەکان بەکاردەهێنێت‌و باس لەوەدەکات، پرۆسەکانی ئەنفال‌و هێرشەکانی سەر هەڵەبجە بۆ ڕاگرتن‌و کۆتاییهێنان بوە بەو چەکدارانە.
بەرپرسە باڵاکەی رژێمی بەعس زۆر بەتوندی دژی ئەو داتا‌و ژمارانە قسە دەکات کە باس لەژمارەی شەهیدان‌و ئەنفالکراوان دەکات کە هێزە کوردیەکان‌و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان‌و چاودێرانی نێودەوڵەتی باسیان کردوەو دەڵێت هیچکام لەو ژمارانە ڕاست نییەو هەموو ئەو قسانە تەنها بۆ بەشەیتان ناسناندی دەوڵەتی عێراق‌و ڕژێمی بەعس بوەو پرۆسەکانی ئەنفال ئامانجێکی دیاریکراویان هەبوە لەناوچەیەکی دیاریکراو کە هەرگیز هێندە دانیشوانی نەبوە.
نزار خەزرەجی کە یەکێک لەئەفسەرە پلەدارەکانی سوپای عێراق بوەو یەکێک لەدیدارەکانی لەگەڵ سەدام حسێن بوەتە دەرفەت بۆ زیاتر چونە پێشەوەو وەرگرتنی بەرپرسیارێتی گرنگ لەسوپاداو دەبێتە سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق‌و تاساڵی 1991 سەرۆکی ئەرکانی سوپا بوەو کەسی بڕیاربەدەست‌و نزیکی سەدام حسێن بوە بۆ کاروباری سەربازیی‌و سوپا.
له‌كاتی هێرشكرنه‌سه‌ر كوه‌یت، نزار خه‌زره‌جی كه له‌وكاته‌دا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق بوو هیچ ئاگادارییه‌كی نه‌بووه له‌هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر كوه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌ڵێ له‌ڕادیۆوه هه‌واڵی داگیركردنی كوه‌یتی بیستوه، كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گاردی كۆمارییه‌وه ئه‌نجامدراوه.
بێئاگایی خه‌زره‌جی له‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌ی 20 وایكرد ناوبراو ڕه‌خنه له‌هێرشی سه‌ر كوه‌یت بگرێت، ڕه‌خنه‌كانیش له‌و ڕوه‌وه بوون كه ئه‌و ئاگادار نه‌بووه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ناكۆكی خه‌زره‌جی بوو له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، به‌ڵام دیارترین ڕووداو كه كۆتایی به‌ژیانی خه‌زره‌جی له‌نێو خزمه‌تی سه‌ربازیی هێنا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بوو له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن كه تیایدا به‌سه‌دامی وتووه عێراق شه‌ڕی كوه‌یتی دۆڕاندوه، سه‌دام به‌توڕه‌یی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه جێده‌هێڵێت‌و دواتر بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی خه‌زره‌جی له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌دات.
ساڵی 1995 خه‌زره‌جی هه‌ستده‌كات مانه‌وه‌ی له‌عێراق واده‌كات ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه له‌پلانێكی نهێنیدا بڕیاری جێهێشتنی عێراق ده‌دات، سه‌ره‌تا ده‌چێته شاری موسڵ، پاشان به‌هاوكاریی حزبێكی كوردیی له‌باشوری كوردستان ده‌چێته ئاكرێ‌و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، دواتر بۆ زاخۆ‌و پاشان بۆ توركیا، خه‌زره‌جی ساڵانی دواتر به‌ئاشكرا باسی له‌وه‌ده‌كرد كورده‌كان هاوكارییان كردووه بۆ جێهێشتنی خاكی عێراق.
یه‌كێك له‌چیرۆكه‌كانی چۆنیه‌تی ده‌ربازكردنی نزار خه‌زره‌جی له‌عێراق به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویە كه له‌كتێبی "له‌نێو ئاگر"دا ده‌ڵێ، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كردووه بۆئه‌وه‌ی نزار خه‌زره‌جی له‌عێراق ده‌رباز بكه‌ن.
لەساڵی 2001و لەوڵاتی دانیمارک ژمارەیەکی زۆر لەپەنابەرانی کورد داوای دادگایی‌کردنی نزار خەزرەجییان کرد لەسەر تاوانەکانی ئەنفال‌و کیمیاباران‌و چەند بەڵگەیەکیان پێشکەشکرد بۆ پشتیوانی لەداواکەیان، بەڵام هەرزوو بەشێک لەسەرکردەو هێزە کوردیکان هاتنەسەرخەت‌و پاکانەیان بۆ خەزرەجی کرد‌و بەبێ تاوان ناویان هێنا لەو دۆسیانەدا.
هەریەکە لەپارتی دیموکراتی کوردستان بەواژۆی فازیل میرانی‌و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەواژۆی مام جەلال‌و بزوتنەوەی ئیسلامیش بەواژۆی ئیحسان عەلی عەبدولعەزیزەوە سێ نامەی پڕ لەپاکانەیان ئاراستەی وڵاتی دانیمارک کرد‌و فوئاد مەعسومیش کە ئەوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو نامەیەکی ئاراستەی وەزارەتی دادی دانیمارک کرد‌و تێیدا بێبەریبونی خەزرەجییان لەتاوانەکانی دژی کورد نیشاندا‌و بەکەسایەتیەکی نیشتمانیی ڕاقی‌و خاوەن پێگە پێناسەیان کرد..
ساڵی 2002 نزار خه‌زره‌جی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بێتاوانیی خۆی له‌ئاست هه‌ردوو كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال نیشاندا‌و وتی:"من په‌یوه‌ندیم به‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه نییه، منیش قوربانیی ده‌ستی هه‌ندێك لایه‌نی نێو ڕژێمی عێراقم"، کەچی ئێستا‌و دوای 20 ساڵ جارێکی تر دیتەوەسەر شاشەی میدیاکان‌و وێڕای ڕەوایەتیدان بەتاوانەکان لەپاڵ ئەوەشدا بەرپرسیارێتی خۆی لەبەشێکی زۆر لەتاوانەکان دەردەخات، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسان‌و حزبە کوردیەکانی باشور ساڵانێک پێش ئێستا پاکانەیان بۆ کردوەو هەوڵی دەربازبونیانداوەو دەرگای میواندارییان بۆ کردۆتەوە لەکوردستان.
خه‌زره‌جی باسی له‌وه‌كردوه، "هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زاره‌تی دادی دانیمارك وتیان، كه من له‌و به‌رپرسه سه‌ربازییانه بووم كه ڕقم له‌به‌كارهێنانی توندوتیژی بووه".
بەڵام جۆن نیكسۆن، یه‌كه‌م لێكۆڵه‌ری ئه‌مریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌ڵێ:"كاتێك له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه پرسیارم له‌سه‌دام كرد ئه‌و زۆر توڕه‌بوو، خۆی ده‌خوارده‌وه پاشان وتی، بڕۆن له‌وباره‌یه‌وه له‌نزار خه‌زره‌جی بپرسن، من هیچ بڕیارێكم له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه، له‌و بپرسن ئه‌و به‌رپرسی سه‌ربازیی بوو.
ڕۆژی 19ی ئاداری ساڵی 2003و لەسەرەتای هیرشەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر عێراق لەچوارچێوەی پرۆسەی ئازایدا، خێزانه‌كه‌ی خه‌زره‌جی هێزه ئه‌منییه‌كانی دانیماركیان له‌دیارنه‌مانی خه‌زره‌جی ئاگاداركرده‌وه، دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كان فه‌رمانی ده‌ستگیركردن‌و پشكنینی خاكی دانیماركیان بۆ خه‌زره‌جی ده‌ركرد، چونكه پێیانوابوو یان هه‌ڵاتووه، یاخود توشی ڕوداوێك یان دۆخێكی ته‌ندروستی كتوپڕ بووه.
به‌ڵام دواتر چاره‌نوسی خه‌زره‌جی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ئاشكرابوو، چونكه ناوبراو نه هه‌ڵاتبوو نه توشی دۆخێكی ته‌ندروستی كتوپڕیش ببوو، به‌ڵكو له‌ڕۆژی 15ی مانگی ئاداری ساڵی 2003 له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڕابوه‌وه خاكی عێراق کە بەپێی سەرچاوەکان گەڕانەوەکەی لەسەر داوای ئەمریکیەکان بوە بۆ ئەوەی بتوانن سود لەپێگە سەربازیەکەی بینن لەپرۆسەی ئازادیی عێراقدا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان بێهیوابوون له‌وه‌ی بتوانن سود له‌نزار خه‌زره‌جی ببینن، ناوبراو دوباره له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خاكی عێراقی جێهێشته‌وه‌و چووه وڵاتی ئوردن.
ئەم هەموو هاتوچونەی لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەرخەری ئەوەیە کە هێزە کوردیەکان‌و حکومەتی هەرێم دۆستایەتی باشیان لەگەڵ ناوبراو هەبوەو کارئاسانی تەواویان بۆ خەزرەجی کردوە کە ببێتە بەشێکی گرنگی پرۆسەی سیاسی نێوخۆیی عێراق.
سەبارەت بەلێدوانەکانی خەزرەجی لەبارەی تاوانەکانی ئەنفال‌و هەڵەبجەوە شارپرێس پەیوەندی بەچەند بەرپرسێکی سیاسی‌و سەرزباری ئەوکاتی حزبە کوردیەکانەوە کرد‌و هیچکامیان ئامادەنەبوون لەبارەی قسەکانیانەوە هیچ بڵێن‌و نە پشتڕاستیان کردەوەو نە لەدژی هیچ شتێکیان وت.
لەلایەکی ترەوە یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان بەشارپرێسیان ڕاگەیاند قسەکانی خەزرەجی هەرچی بن هیچ لەڕاستی‌و گەورەیی تاوانەکانی ئەنفال‌و هەڵەبجە ناگۆڕن‌و وتەکانی بۆ هەموان جێی سەرسوڕمان‌و جۆرێکە لەشۆک، چونکە حاشاکردن لەڕاستیەکان هیچ لەتاوانباریی خەزرەجی کەمناکاتەوە.
سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ناڕەزایی نامەیەک دەدەنە کەناڵی ئەلعەرەب‌و دەبێت پۆزش بهێنێتەوەو داواشیکرد کە لەپەرلەمانی عێراق‌و هەرێمەوە کاربکرێت بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ بەتاوانبارناساندنی ئەوکەسانەی کە نکوڵی لەتاوانەکانی دژی کورد دەکەن هاوشێوەی تاوانی هۆڵۆکۆست کە هیچ کەس لەدونیادا ناتوانێت نکوڵی لێبکات، چونکە تائێستا کورد نەیتوانیوە وەک پێویست کاربکات بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی ئەنفال‌و هەڵەبجە وەک ئەوەی لەوڵاتانی دونیا دەکرێت.
هەروەک ئەوەشی ڕاگەیاند کەبەفەرمی داوادەکەن لەدادگای باڵای عێراق‌و هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی لەڕێگەی پۆلیسی ئەنتەرپولەوە شوێنی خەزرەجی دیاریبکرێت‌و بگەڕێنرێتەوە عێراق‌و دادگایی بکرێت لەسەر ئەو تاوانانەی کە دەرهەق بەگەلی کورد کردونی کە خۆی بەئاشکرا دانیان پێدادەنێت.