شارپرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى یه‌كێتى ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته یه‌كێتى به‌چه‌ند هه‌نگاوێك خۆى له‌پارتى جیابكاته‌وه‌و بتوانێت به‌شێوازێكى دروست حوكمى ناوچه‌كه‌ى خۆى بكات".
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌میانى به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌ى شرۆڤه‌ى شارپرێسدا ڕایگه‌یاند، "پێویسته یه‌كێتى پێداچونه‌وه به‌شێوازى حوكمڕانى له‌سنوره‌كه‌ى خۆى بكات‌و چاكسازیى ته‌واو بكات له‌داهاته ناوخۆییه‌كانى سنوره‌كه‌ى".
وتیشى، "نه‌بونى پاره له‌سلێمانى به‌پله‌ى یه‌كه‌م له‌ئه‌ستۆى پارتى‌و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یه كه هه‌رسێكیان به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌ن‌و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش بڕیاره‌كانى پێكه‌وه ده‌درێن‌و له‌سێ كه‌س دووكه‌سیان پارتین".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى به‌رنامه‌كه‌دا عه‌بدولستار مه‌جید باسى له‌وه‌شكرد، "حكومه‌ت مووچه‌ى مانگى چوار دابه‌شده‌كات، له‌كاتێكدا هێشتا به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى ئاداریان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڕاستى هاووڵاتیان شایانى ئه‌و سته‌م‌و نادادیه نین".
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى نیسانى ڕاگه‌یاند، له‌كاتێكدا تائێستا به‌شێك له‌خانه‌نشینان‌و فه‌رمانبه‌رانى سنورى سلێمانى مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
ئ.ق