چاڤی دۆخى دارایی بەرشەلۆنە بە مەترسی ناو دەبات

وەرزش

11/05/2022‌ 304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

راهێنەرە گەنجەکەى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانیا نیگەرانە لە دۆخى دارایی یانەکەی و دەڵێت، بەرشەلۆنە بە دۆخێکى دارایی سەختدا تێپەڕ دەبێت.

چاڤی هێرناندێز لەکۆنگرەیەکى رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند، ئێستا بیر لەوە دەکەینەوە کە بۆ وەرزی داهاتوو پلان دادەنێین و پەیوەندیشی لەگەڵ سەرۆکی یانە زۆر باشە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویستە ئێستا بیر لەو چەند یارییەی ماوە بکەینەوە و دواتر بیر لە وەرزی داهاتوو دەکەینەوە.

سەبارەت بە چوونى یاریزانی دۆرتمۆند هالاند بۆ مانچستەر سیتی، چاڤی ئەوەى ئاشکرا کردوە کە گواستنەوەی هالاند بۆ مان سیتی هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە بۆیە قسەی لەسەر ناکاتو دەشڵێت، بەڕاستی هاتنی ئەم یاریزانە بۆ تیپەکەمان سەخت بووه‌ بەهۆی دۆخی داراییەوە.