نۆ حاڵەتی دیکەی کۆلێرا لەهەولێر تۆمارکرا

کوردستان

23/06/2022‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر نۆ حاڵەتی دیکەی تووشبوونی هاوڵاتیانی هەولێری بەپەتای کۆلێرا ڕاگەیاند.


د. دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا نۆ حاڵەتی گوماناوی هەبوو دوای پشكنین دەركەوت سەرجەمیان تووشی پەتای كۆلێرا بوون و بەمەش كۆی توشبوون بە پەتای كۆلێرا گەیشتنە 13 حاڵەت و سەرجەم ئەو نەخۆشانەش هاوڵاتی سنوری پارێزگای هەولێر بوون.

بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن تا دوور بن لە توشبوون لە پەتای كۆلێرا و گەیشتنە قۆناغێکی سەختی چارەسەرییەکان.

وتیشی، چەندین رێكاری تایبەت گیراونەتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا.