شارپرێس:
یانه‌ی ئارسناڵ له‌گه‌ڵ گابریێل خێسوسی به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی گەیشتوەتە ڕێككه‌وتن به‌م نزیكانه یاریزانه‌كه به‌فه‌رمی ده‌چێته ڕیزی تیپی تۆپچیه‌كان.
رۆژنامەى زە سەنى ئینگلیزی بڵاویکردەوە خێسوس له‌م هه‌فته‌یه‌دا پشكنینی پزیشكی و ڕێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به ئارسناڵ ته‌واوده‌كات و گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌كه به بڕی چل‌وپێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز واژوو ده‌كات.
خێسوسی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده له یانه‌ی پالمیراسی به‌ڕازیڵیه‌وه په‌یوه‌ندی به مان سیتی كرد‌و له‌و كاته‌وه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌گه‌ڵ سیتی زێنز به‌ده‌ستهێناوه.
له وه‌رزی ڕابردووشداو له كۆی چل و یه‌ك یاری به درێسی مان سیتی له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان سێزده گۆڵی تۆماركرد‌و دوازده پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی به هاوكارانی داوه، هاوكات ئه‌م هێرشبه‌ره په‌نجا و شه‌ش یاری نێوده‌وڵه‌تی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ئه‌نجامداوه.