وەرزشکارێکى کورد خەڵاتی زێڕینی لە هیندستان بە دەستهێنا

وەرزش

09/08/2022‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەرزشکارێکى کورد لە ئۆلومپیادی جیهانی تایکواندۆ توانى خەڵاتی زێڕینی لە هیندستان بە دەستبهێنێت.

سەلمان سابر محمد گەنجێکی کوردی دانیشتووی ناحیەی کەڵەکچییە، یاریزانی یاری سکای تاکواندۆیە کە یەکێکە لە یارییەکانی ئۆڵمپیاتی جیهانی.

ئەو وەرزشکارە کوردە لە وڵاتی هیندستان لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق بەشداری  لە ئۆڵمپیاتەکەدا کردووە.

سەلمان توانی ببێتە خاوەن مەدالیای زێڕو پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی وڵاتان بەدەست هێنا .

س.هـ