شارپرێس:
لەسنورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان به‌ته‌قه‌ى پاسدارانى ئێران، کۆڵبەرێک کوژراو یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوو، ڕێكخراوێكیش له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی ئاشكراده‌كات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاشكرایكرد، پاسەوانی سنوری ئێران لەسنوری شێخ سڵە لەپارێزگاری کرماشان تەقەیان لەژمارەیەک کۆڵبەرکردوەو لەئەنجامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بەکرماشان بەناوی (محەمەد نادری) كه تەمەنى 18 ساڵه به‌ركه‌وتوه‌و کوژراوە.
ڕێكخراوه‌كه زیاتر زانیاریی ئاشكراكردووه‌و ده‌ڵێت:"هاوكات لەگوندی ھەنگەژاڵی سەربەشاری بانەى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان کۆڵبەرێکی دیكه بەناوی (عەبدوڵڵا حەجەری) تەمەن 25 ساڵ بەتەقەی ھێزەكانى ئێران بریندارکراوەو بەھۆی سەختی برینەکەیه‌وه ڕەوانەی شاری تەبرێز کراوە".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیارییه‌كانى ڕێکخراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، "حاڵەتەکانی تەقەکردن لەکۆڵبەران زیادیانکردوەو لەمانگی ڕابردودا 37 کۆڵبەرو کاسبکار لەسنورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەتەقە ھێزە ئەمنییەکان بونەتە قوربانی".
شه‌وى 11ى ئه‌م مانگه‌ش لەسەر سنوری نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و کوێستانەکانی خنێرە له‌هه‌رێمى كوردستان 11 کۆڵبەری كوردى ڕۆژهەڵات كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌و ته‌قه‌یان لێكراو به‌هۆیه‌وه 5 کۆڵبەر بریندراربوون‌و کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەستداو 3 لەبریندارەکانیش لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیرکران.
ش.هـ
