رەوتی هەڵوێست ئامادەیی خۆی بۆ دروستکردنی بەرەیەک لە درەوەی پارتی و یەکێتی راگەیاند

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 271 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، پشتگیری هەموو هەوڵێک دەکات بۆ نزتکبونەوەی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی و پێشنیاری دروستکردنی هاوپەیمانی خەڵک دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا، رەوتی هەڵوێست بڵاویکردەوە، بە بایەخی زۆرەوە پشتگیری هەموو هەوڵێکی لێکنزیکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەکەین بە ئامانجی گەورەی سیاسی بۆ خزمەتی خەڵک.

بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکەیان رەوتی هەڵوێست بە گونجاوی دەزانێت، قۆناغی دوای یەک لیستییەکە گرنگترە لە خودی یەک لیستی، ئاماژە بەوەدەکات، بوونی بەرنامەیەک گرنگترە لەوەی کام لایەنەمان هەوڵی بەدەستهێنانی کورستی بدات بە دەنگی لایەنێکی ترمان.

رەوتی هەڵوێست پێیویە، دەنگی ناڕازی خەڵکی کوردستان لەم چەند لایەنە فراوانتر و گەورەترە، بۆیە پێشنیازی دروستکردنی هاپەیمانی خەڵک دەکات، بەشێوەیەک لە دەرەوەی لایەنەکان ٣٠ کەسایەتی سەربەخۆ کاندیدبکرێت و بە هەموولایەکیانەوە پشتیوانیان بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا رەستی هەڵوێست رایگەیاندووە، لەپێناو ئەو ئامانجەدا رەوتەکەیان هیچ کاندیدێکی حزبی خۆی نابێت و پشتیوانی ئەو کەسایەتییە سەربەخۆیانە دەکات.