بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی بەنیازی دووبارە کاندیدبونەوەن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 788 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بەنایازن دووبارە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندید بکەنەوە و تائێستا یەکێتی بڕیاری نەداوە لە رێگەدان بە خۆ کاندیدکردنەوەیان.

بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس، بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەیانەوێت دووبارە خۆیان کاندیدبکەنەوە و چاوەڕێی رەزامەندی حزبەکەیانن بۆئەوەی فۆڕمی کاندیدبوون پڕبکەنەوە.

شارپرێس زانیویەتی، ژمارەیەک لە کادرانی یەکێتی فۆڕمی کانیدبوونیان پڕکردووەتەوە و یەکێتیش لیژنەیەکی دروستکردووە بۆ هەڵسەنگاندنی توانای ئەو کەسانەی خۆیان کاندید دەکەن و مەرجی سەرەکیش ئەوەیە زمانی عەرەبی بەباشی بزانێت.

بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە (هەرێم كەمال ئاغا، د. نەرمین مەعروف، غەریب ئەحمەد، د. بڕیار رەشید، كاروان یاروەیس، سروە محەمەد، دیلان غەفور، سۆزان مەنسور) کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقن لە فراکسۆنی یەکێتی بەنازن دووبارە خۆیان کاندید بکەنەوە.

بڕیارە لە 11/11/2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، قەوارە و هاوپەیمانێتێکان دەبێت تا 14ـى ئەم مانگە ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا.