لێکۆڵینەوەیەک مەترسییەکانی زۆر ئاوخواردنەوە لەسەر تەندرووستیی ئاشکرا دەکات

تەندروستی

28/08/2022‌ 511 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەرچەندە خانەکانی جەستەی مرۆڤ پێویستیان بە ئاو هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش کاربکەن  ئەمەش زانیارییەکی ناسراو و سەلمێنراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی دەڵێت زیادەڕەوییکردن لە ئاوخواردنەوە دەبێتە هۆی ژەهراوییکردنی جەستەی مرۆڤ یان تێکچوونی ئەرکەکانی مێشک و مەترسیی گەورە لەسەر ژیانی درووستدەکات.

بەگوێرەی پێگەی  "Diet & Weight Management" لێکۆڵینەوەکەدەڵێت: کاتێک بڕێکی زۆر ئاو لە خانەکاندا کۆدەبێتەوە لەناویاندا خانەکانی مێشک، ئەمە دەبێتە هۆی ئاوسانیان، کاتێکیش خانەکانی مێشک دەئاوسێن ئەوە گوشارێک درووستدەکات کە نیشانەی تری وەک سەرلەگێژەوەهاتن و خەواڵوویی و سەرئێشەی لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەش هاتووە: کاتێک ئەو فشارە زیاتر دەبێت، حاڵەتەکانی وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ دوروستدەبێت، هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی سۆدیۆم، کە توخمێکی گرنگە کە یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی شلە دەدات لە ناوەوە و دەرەوەی خانەکان.

کاتێکیش بەهۆی زۆری بڕی ئاوەوە ئاستی سۆدیۆم کەمدەبێتەوە، شلە دەچێتە ناو خانەکان و ئەستوور دەبێت، لەوکاتەشدا مەترسیی تووشبوون بە فێگرتن یان لەهۆشچوون و تەنانەت مردنیشی دەبێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی